سەرۆكی هەرێم سەركۆنەی تەقینەوەكانی شاری كرمانی ئێران دەكات كە بەهۆیانەوە تائێستا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “سەركۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییانە دەكەین كە ئەمڕۆ شاری كرمانیان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران كردە ئامانج بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.”
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی لە سەركردایەتی و حكومەت و گەلی دۆستی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین و هاوسۆز و هاوخەمیانین و خوای مەزن گیانی قوربانییان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شادبكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.”