لە دوو تەقینەوەدا چوار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران

بەهۆی دوو تەقینەوەوە لە دوو کاتی جیاوازدا چوار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیَرەزور کوژران و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان له‌ شارؤچكه‌ی “ئه‌لكه‌بر” به‌دووريی 70 كم له‌ ڕۆژئاوای دێره‌زور تەقینەوەکان ڕوویانداوە و لە ڕووداوی یەکەمدا، بۆمبێک لەسەر‌ ڕێگای تێپه‌ربوونی سەربازەکان چێندراوە و له‌كاتی ده‌ربازبوونی هێزەکەدا تەقیوەتەوە.

هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌هه‌مانكاتدا ئۆتؤمبێلێكی تری هێزەکانی سوریای دیموکراتی له‌سه‌ر ڕێگای گشتی له‌ شارؤچكه‌ی “دره‌نج” به‌ دووريی 65 كم لة ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور كرده‌ئامانج، ئه‌ویش به‌ بؤمبێكی چێندراوه‌وه‌ بووە.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک کە ضەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە 34 ئەندامی داعش دەستگیرکراون، بەڵام ئەوانیش دەستی خۆیان لە هێزەکانی سوریای ديموکرات وەشاندووە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا دەرمانی دژەكۆرۆنای دروستكرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوایەك ئاراستەی ئەوانە دەكات كە دەیانەوێت لە كۆمسیۆن دابمەزرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share