وێنە.. یەکەم ڕوداوی هاتووچۆ لە ڕێگە نوێیەکەی هەولێر- دهۆك ڕویدا

ئەو بارهەڵگرەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگە نوێیەکە وەرگەڕا

دوای پێنج ڕۆژ لە کردنەوەی ڕێگا نوێیەکەی نێوان هەولێر و دهۆک دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم ڕوداوی هاتوچۆ تێیدا ڕویدا و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێك لە نزیك ناحیەی رووڤیا لەسەر رێگەی هەولێر – دهۆك، شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەستدا.

ئەمە یەکەم ڕوداوی هاتوچۆیە لەسەر ڕێگەی هەولێر – دهۆک کە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن حوکومەتی هەرێمەوە ڕێگەکە بە ڕوی شۆفێراندا کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: یەکێتی ئازادە لە ڕێکخستنەوەی میدیاکانی، كاری میدیاش جیاوازە لە كاری سوپای ئەلیكترۆنی

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی ڕێکخستنەوەی دەزگا میدیاییەکانی یەکێتی، داوای پاراستنی مافی ئەو…
Total
0
Share