وتەبێژی كۆمسیۆن: عێراق هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردی بەڕێكرد

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەراوردكردنی دەنگەكان لە نێوان ئەلیكترۆنی و دەستی بەردەوامە و وتەبێژی كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیكەی 300 تانە لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دراون و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق زۆر بەپاكی و بێگەردی بەڕێوەچووە.

جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، تائێستا 294 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دراون و تانەكانیش بەدەست كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گەیشتوون، كە بڕیارە لەماوەی 10 رۆژدا بڕ‌یاری لەسەر بدرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پێویستی بە پەسەندكردنی دادگای فیدراڵی نییە و تەنها پێویستی بە پەسەندكردنی ئەنجومەنی كۆمسیارانە”.

وتیشی، “تائێستا سەرجەم رێكارەكان و بەراوردكردنی دەنگەكان لە نێوان ژماردنی ئەلیكترۆنی و دەستی زۆرباش بەڕ‌ێوەچووە و هەمووان شایەتی لەسەر پاك و بێگەردی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەكان دەدەن، بەڵام هەمیشە ئەو حزب و لایەنانەی براوە نابن، ئەنجامەكانیان پێ قبووڵناكرێت، ئەمەش حاڵەتێكی ئاساییە”، جومانە غلای وای وت.

بابەتی پێشتر

ئامانجی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سوید ساردترین شەوی لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا بەڕێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح گەیشتە كوەیت

سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم گەیشتە كوەیت بەمەبەستی بەشداری لە مەراسیمی پرسەی كۆچی دوایی میری پێشووی…
Total
0
Share