سوید ساردترین شەوی لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا بەڕێکرد

باکوری ئەوروپا بەرکەوتەی کەشوهەوای زۆر سارد دەبێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلەی ژێر سفری سیلیزی، سوید ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە 25 ساڵە رووینەداوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “TT”ی سویدی، “شەوی رابردوو پلەکانی گەرما لە شاری کفیکیوک-ئەرینیارکا لە هەرێمی لابلانی سوید بۆ 43.6 پلەی سەدی ژێر سفر دابەزی، بەوەش بووە ساردترین شەو لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا بەو پێیەی ئەوە نزمترین پلەی گەرمایە کە وڵاتەکە لە مانگی کانونی دووەمدا لە ساڵی 1999ەوە تۆماری کردبێت”.

گوندی نیکالۆکتا لە باکووری سوید، پلەی گەرمی 41.6 پلەی سەدی لە ژێر سفرەوە تۆمارکرد، گوندەکە دەکەوێتە ناوچەی لابلاند، کە لە ناوچەکانی باکووری نەرویجەوە بە رێگای سوید و فینلاندەوە تا رووسیا درێژ دەبێتەوە.

کەشوهەوای سارد، لەگەڵ بەفر و بای بەهێز، بووە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری ناوچەی باکووری سوید و داخستنی زۆرێک لە پردەکان و راگرتنی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر و کەشتییەکان.

لە فینلەندا، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی کەشوهەوای سارد لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوام بێت و پلەکانی گەرما لە باکور بۆ 35 پلەی ژێرسفری سیلیزی داببەزن، لانیکەم تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی زۆربەی ناوچەکانی دانیمارک ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە شۆفێران کرد، خۆیان لە لێخوڕینی ناپێویست بەدوور بگرن، چونکە با و بەفر ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، هاوکات باشووری دانیمارک رووبەڕووی لافاو دەبێتەوە کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستبووە.

 

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كۆمسیۆن: عێراق هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردی بەڕێكرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share