ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارێكی كورد ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەممەی داهاتوو 18ی ئایار، دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هەریەك لە سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

مەحمود مەشهەدانی كاندیدی حزبی تەقەدوم-ە و پاڵپشتیی بەشێك لە هێز و لایەنەكانی دیكەی هەیە و، بەوەش ئەگەری دەرچوونی بەهێزە.

لە 14ی كانونی دووەمی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران گەڕێكی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە دواخرا.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش لە کاتێکدابوو پێشتر لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی حەلبوسی لە دادگای باڵا تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share