بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەقینەوەكەی پارێزگای كرماندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 73 كەس و زیاتر لە 170 كەسیش برینداربوون.
میدیاكانی ئێران باسیان لەوەكردووە تەقینەوەكان یەك لەدوای یەك روویانداوە و لەسەر رێگەی ئەو گۆڕستانە بووە كە بە گۆڕستانی “شەهیدان” ناوی دەبەن.
رەحمان جەلالی كە جێگری پارێزگاری كرمانە بۆ كاروباری سیاسی و ئەمنی لە لێدوانێكدا تەقینەوەكەی بە “ئامانجدار و تیرۆریستی ناو بردووە.”