دوا هەڵوێستی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكراكرا

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، كاردەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە بە مەبەستی زیادكردنی داهات بۆ دەوڵەت.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كەرتی نەوتی لە ساڵی رابردوودا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە كە ئەوەش لەسەر بنەمای پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەت بووە كە كاری لەسەر كراوە.

راشیگەیاند، پلانمان هەیە لە ساڵی نوێدا ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری نەوتدا جێبەجێبكەین بە مەبەستی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە بە مەبەستی زیادكردنی داهات بۆ دەوڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەی بۆ مووچەی مانگی نۆ یەکلاکەرەوە دەبێت

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ خەرجکردنی مووچە. سەرچاوەیەک…
زیاتر ببینە

عەلی باپیر: پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرەبازنەیی‌ و بە لیستی نیمچەكراوە بێت

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەرۆكایەتیی هەرێم كرد و ڕایگەیاند، پێویستە حوكمڕانان لە هەرێمی…
Total
0
Share