شۆفێرێكی هەڵاتوو كە خوێندكارێكی كردبوو بەژێرەوە دەستگیركرا

شۆفێرێك كە كچە خوێندكارێكی كرد بەژێرەوە و هەڵاتبوو، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی كەركوكەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، رۆژی 26ی كانونی یەكەم رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە ناوچەی رێگای بەغداد لە بەردەم پەیمانگای تەكنیكیی كەركوك روویدا و بەهۆیەوە خوێندكارێكی كچی لەدایكبووی ساڵی 2005 گیانیلەدەستدا.

دوای رووداوەكە تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلەكەی هەڵات و، پۆلیسی كەركوك-یش لێكۆڵینەوەی لەبارەیەوە دەستپێكرد، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەیاندا هاتووە.

ئاشكراشیكرد، ناسنامەی تۆمەتبار ئاشكراكرا و، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیرا.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی فرۆشتنی سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەرچوو

بابەتی دواتر

هۆڵەندییەکان زیاتر لە 105 ملیۆن یۆرۆیان لە یاریی ئاگریندا خەرجکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share