بڕیارێكی نوێ لەبارەی فرۆشتنی سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەرچوو

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە سەرجەم بریکارەکانی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل و ئینتەرنێت تۆماربکرێن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و لیژنەكانی قائیمقامیەت لە پارێزگاكاندا، دەستیان كردووە بە تۆماركردنی بریكارەكانی فرۆشتنی سیمكاری مۆبایل و ئینتەرنێت.

روونیشیكردەوە، بۆ ئەوەی تۆماركردنەكە ئاسان بێت، بریكارەكان دەتوانن لە سنووری پارێزگا و ناوچەكانی خۆیان مامەڵەی خۆتۆماركردن ئەنجامبدەن.

هەر بریكارێك دوای ئەوەی ژمارەیەك سیمكارتی بەمەبەستی فرۆشتن پێدەدرێت، دواتر بەپێی سریاڵ نەمبەرەكانی سەر سیمكارتەكە، لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر مامەڵەكردن بەو سیمكارتانە، هێمن میرانی وای وت.

ئاشكراشیكرد، لەڕێی بازگەكانی ئاسایشیشەوە، رێگەدەگرن لەوەی هیچ سیمكارتێك بێتە ناو هەرێمی كوردستان، ئەگەر سریاڵ نەمبەرەكانی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێگایان پێنەدرابێت.

بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكرد، سزایەكی گەورەی دارایی دانراوە بۆ هەر كەسێك سیمكارت لە دەرەوەی رێنمایی و رێكارە ئسوڵی و یاساییەكان بخاتە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share