جەمال کۆچەر: بودجەی ساڵی 2024 گۆڕانکاری زۆری تێدا دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بودجەی ئەمساڵ، بەتایبەتی لە بابەتی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجییەکانەوە گۆڕانکاری زۆری تێدا دەکرێت”.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، “بودجەی ساڵی 2024 گۆڕانکاری زۆری تێدا دەکرێت بەتایبەتی لە بابەتی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجییەکان، هەروەها چەندین پڕۆژەی نوێش جێبەجێدەکرێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی بە حکومەت بەخشیوە بەردەوام بێت لە خەرجکردنی بودجەی 2023 تا تەواو دەبێت و راستەوخۆ دەست بە بودجەی 2024 بکات”.

دەشڵێت، “حکومەت لە بودجەی 2024 هیچ گۆڕانکارییەک ناکات چونکە بودجەی پێشووی بەشێوەی پێویست خەرجنەکردووە و لە بودجەی ئەمساڵدا پێویستی بە قەرز نابێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیلەوە کردەوە، “کاتێک حکومەت بودجەیەکی بۆ سێ ساڵ لەسەریەک پێشکەش کرد، ئامانجی یەکەمی ئەوە بوو کە لە دوای مانگی یەکەوە بەردەوام بێت لە خەرجکردن و بەدووربێت لە رووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی راوەستانی ساڵی دارایی”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کۆریای باکوور داوای نوێکردنەوەی سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەی دەکات

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share