سەرۆکی کۆریای باکوور داوای نوێکردنەوەی سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەی دەکات

لە میانەی بەشداریکردنی لە نمایشێک لە کۆشکی مانگیۆنگدای بۆ منداڵانی خوێندنگەکان لە شاری پیۆنگیانگ، سەرۆکی کۆریای باکوور داوایکرد ناوەڕۆکی سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەی و شێوازەکانی خوێندن نوێبکرێتەوە.

راگەیاندنی رەسمی وڵاتەکەی رایگەیاند، “کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە میانەی بەشداری لە نمایشێکی خوێندکارەکاندا داوای کردووە ناوەڕۆک و شێوازەکانی سیستمی پەروەردە نوێبکرێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە منداڵان زانیاری پراکتیکی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەدەستدەهێنن”.

راگەیاندنی ئەو وڵاتە جەختی لە گرنگی نەوەی داهاتوو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “نمایشەکە دەرخەری دڵسۆزی بەهێزی منداڵانی خوێندنگەکانە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن ببنە شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و پشتیوانی وڵاتێکی بەهێز بکەن”.

سیستمی پەروەردە لە کۆریای باکوور گشتگیر و خۆڕاییە، هەروەها لەلایەن حکومەتەوە پارەی خوێندنگەکان دابیندەکرێت و منداڵان ساڵێک لە باخچەی ساوایان، چوار ساڵ خوێندنی سەرەتایی، شەش ساڵیش خوێندنی ناوەندی دەخوێنن و دواتر دەچنە زانکۆکان.

بابەتی پێشتر

دوای زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز نزیکەی 90 پاشلەرزە لە ژاپۆن روویانداوە

بابەتی دواتر

جەمال کۆچەر: بودجەی ساڵی 2024 گۆڕانکاری زۆری تێدا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share