جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەرێگەی درۆنەوە هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و سیستمی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە تەقاندییەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، هاوڵاتییانی دەوروبەری فڕۆکەخانە گوێبیستی دەنگێکی بەرزبوون و ساتی تەقاندنەوەی درۆنەکەشیان بینیوە، بەڵام تا ئێستا دەزگا فەرمییەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى نەوت وادەى کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم دیاریکرد

وەزارەتى نەوتى عێراق رۆژى سێشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگێشتى…
Total
0
Share