ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێژی تەراویح سنوردار دەکات

لەگەڵ ئەوەی لە زۆرینەی جیهانی ئیسلامیدا ڕۆژی سێشەممە 13 ی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکراوە، هاوکات بەهۆی خۆپارێزییەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێژی تەراویح کە یەکێکە لە سمبولەکانی مانگی ڕەمەزان لای موسڵمانان سنوردار دەکرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانی ڕاگەیاند و لە یەکێک لە ڕێنماییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە پێویستە “نوێژی عیشا و تەراویح لە 35 خولەک زیاتر نەخایەنێت”.

بڕیارەکە تەنها هەرێمی کوردستان نییە و سەرۆکایەتیی گشتیی کاروباری مزگەوتەکانی سعودییەش ڕایگەیاندووە، ژمارەی رکاتەکانی نوێژی تەراویح بۆ پێنج رکات کەمدەکرێنەوە، لەکاتێکدا پێشتر 20 رکات بوون.

ئەم ساڵ موسڵمانانی جیهان دووەم ڕەمەزان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێدەپەڕێنن و ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێکارەکان نەمترن بۆ نوێژخوێنانی ناو مزگەوتەکان لە مانگی ڕەمەزاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی دۆخی عێراقەوە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕادەگیرێن؟

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوكارییەی مانگانە ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی تەرخاندەكات بەردەوامدەبێت و…
زیاتر ببینە

یەکێتیی پیاوان: ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوان، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی…
Total
0
Share