هاتوچۆی دهۆک لەبارەی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەیان کاتییە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “سبەینێ مامەڵە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، “هەموو شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ کە دەکاتە رۆژی 2ی کانوونی دووەمی 2024 هیچ مامەڵەیەک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکرێت کە ژمارەیان کاتییە چونکە پێویستی بە چەکی بانکییە و بەهۆی جەردی ساڵانەوە بانکەکان کارەکانیان راگرتووە”.

دەشڵێت، “بێجگە لەو مامەڵەیە هەموو مامەڵەکانی دیکەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری بە ئاسایی کاریان بۆ دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

دروستکردنی ڤاکسینێک دژی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێکی تاوانی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

لیستی سەوزی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، “پشتیوانی لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین سەبارەت…
Total
0
Share