تۆمەتبارێکی تاوانی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، “دوێنی چوار کەسمان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوکە”.

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنی لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا چوار کەسمان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان تۆمەتباری کوشتنی ئەو پۆلیسەیە کە لە بازاڕێکی شارەکە شەهیدکرا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەو کەسە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو گروپەی کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە نێو بازاڕی لەنگەی کەرکوک پۆلیسێکیان شەهید کرد و پۆلیسێکی دیکەشیان بریندارکرد”.

دەشڵێت، “بەمزووانە هەواڵی دڵخۆشکەرتر لەسەر دەستگیرکردنی تەواوی ئەو تۆمەتبارانە رادەگەیەندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دوکان: تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”. رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە…
Total
0
Share