دروستکردنی ڤاکسینێک دژی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا

زانایانی پەیمانگای کارۆلینسکای سویدی توانیان ڤاکسینێکی نوێ دژی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکەن.

گۆڤاری bioRxiv وردەکارییەکانی ئەو داهێنانە نوێیەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، زاناکان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامە دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەکانیاندا 24 کەسیان لە سەرووی تەمەنی 64 ساڵیەوە دەستنیشانکرد کە پێشتر چووار بۆ پێنج ژەمی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسیان وەرگرتبوو.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کاریگەرییەکی بەرزییان لەو جۆرە نوێیەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە دژی جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسەکە نیشاندا، نەک تەنها دژی جۆری XBB، بەڵکو دژی جۆرە نوێیەکانی وەک BA.2.86.

ئەمەش لەو چوارچیوەیەدایە کە ڤاکسینەکانی پێشووتر بێتوانا بوون بەرامبەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و جۆرە نوێیەکانی دیکە، هاوکات ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بڵاوبوونەتەوە بە کاریگەر دادەنرێت دژی ڤایرۆسی SARS-CoV-2، هەروەها دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، بەڵام بەهۆی دروستبوونی جۆری جیاوازی ڤایرۆسەکەوە زاناکان ئەو ڤاکسینە نوێیەیان دروستکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
Total
0
Share