گۆڤار ئەنوەر کۆچی دواییکرد

هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ئەمشەو بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

گۆڤار ئەنوەر-ی ئەکتەر و شانۆکار، دوای گرفتاربوون بە نەخۆشییەوە ئەمشەو 20ی ئاب لە تەمەنی 44 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

گۆڤار ئەنوەر لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکەم کاری هونەری لە ساڵی 1993 بووە، کە ئەوکات لە شانۆگەرییەکی قوتابخانەی ئیبن خەلەکان بەشداریکردووە.

یەکەم دەرکەوتنی گۆڤار ئەنوەر وەك ئەکتەر، لە کورتە فیلمی (منم دکتۆر)ـدا بووە لە ساڵی 1997، فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتیی هونەری شانۆ بووە، لە پێنج فیلم سکرین و دوو کورتە فیلمدا بەشداری کردووە، جگەلەمانە لە 17 شانۆگەری و 19 درامادا رۆڵی بینیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
Total
0
Share