وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات و دەشڵێت، “لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاردەدەن و پشت بە زانیاریی فەلەكناسی نابەسترێت”.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر بڕیارێك سەبارەت بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان یاخود جەژن بدرێت لەلایەن لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە دەدرێت كە چەند لیژنەیەكی لاوەكی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هەن و دوا بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان یاخود جەژن دەدەن.

وتیشی، “پشت بە هیچ زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت و مانگی رەمەزان دەكەوێتە مانگی ئازاری ساڵی داهاتووەوە، بەڵام تائێستا یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیارینەكراوە و بەنزیكبوونەوە لەو وادەیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاری كۆتایی دەدەن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەدهەم بارزانی بۆ سەرۆك بافڵ: سەركەوتنەكەتان رەنگدانەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share