شەپۆلێكی هەشت ڕۆژیی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لە سبەینێوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی باران و بەفر، بەپێی ‏پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم تا سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.‏

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ‏‏”هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیرییەکی ڕەوشی کەشوهەوا، کە پێشبینی ‏دەکرێت کاریگەرییەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمەباران و بارانی مامناوەند ‏بەردەوامیی هەبێت، بەفر و باران ناوچەکەمان دەگرێتەوە”.‏

دەشڵێت، بەرەبەیانی سبەی دووشەممە سەرەتا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ‏ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، پاشان لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ناوچە شاخاوییەکانی ‏پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و دواتر سەنتەری شار، پاشان کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت ‏و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین دەگرێتەوە. ‏

بەهۆی شەپۆلەكەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ‏ناوچە سنوورییەکان دەبارێت، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە.‏

دەشڵێت، ڕۆژی سێشەممە نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت و کاریگەرییەکەی لەسەر سنووری ‏پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.‏

هەر بەپێی پێشبینییەكان، لەماوەی ڕۆژی چوارشەممە 12ی كانونی دووەم تا سێشەممەی ‏هەفتەی داهاتوو 18ی كانونی دووەم کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەردەوامیی دەبێت و ئاسمانی ‏هەرێم بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند، بەفریش لەو ‏ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان دەبارێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر بڕێک ماست و شیرەمەنیی خراپبوودا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەست بەسەر بڕێک ماست و شیرەمەنیی خراپبوودا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە

شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه،‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كەدا، “جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان…
Total
0
Share