سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان بڵاوكردەوە و دەڵێت، “‏‎دووپاتكردنەوەی كوردستانیبوونی ناوچە دابڕێندراوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژووییە و لەبیری ناكەین”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “كوردستانییانی خۆشەویست لە كەركوك، خانەقین، مەندەلی، مەخموور ، نەینەوا، شەنگال و دووزخورماتوو، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنتان لێدەكەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەكەم كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانتاندا و شانازییەكی ترتان لە مێژوودا نووسییەوە”.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “‏‎دووپاتكردنەوەی كوردستانیبوونی ناوچە دابڕێندراوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژووییە و لەبیری ناكەین و ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بكەین و ئەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركوكی كرد لە خزمەتكردن و قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، درێژەی پێدەدەین و بەشوێنپێی ئەودا هەنگاو دەنێنین”.
سەرۆكی یەكێتی وتیشی، “سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە هاوپەیمانیی كەركووك هێز و ئیرادەمانەیان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین و هەروەها هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم”.

‏‎لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆك بافڵدا هاتووە، “دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەكان بگرین و پێكەوە لەگەڵ برا عەرەبەكانمان بە شیعە و سوننە، برا توركمان و هەموو نەتەوە و پێكهاتە رەسەنەكانی تر كاربكەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر كە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن و ئێمەش بەڵێندەدەین كە درێغی نەكەین و لەخزمەتیاندابین و پێكەوە بەرەو خزمەتی زیاتر و سەركەوتنی گەورەتر”.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەستپاكی: وەزیر هەن لە هەردوو حكومەتی ئێستا و پێشوو لەژێر لێكۆڵینەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى ‏وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و…
Total
0
Share