لەڕێی درۆنەوە هێرش كرایەسەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەولێر.
پەیجی دژەتیرۆری نزیك لە هێزەكانی سەر بە پارتی بڵاویكردەوە، هێرشەكە كاتژمێر 04:03ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە.
لە هێرشەكەدا بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كراوەتە ئامانج.
نازانرێت زیانەكانی هێرشەكە چین و تائێستا زانیاری لەبارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.