وەزیری نەوتی عێراق: تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق لە هەولێرە و رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ  چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەیە کە ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت دەکەن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و  ژمارەیەک بریکاری وەزیر و راوێژکار گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆبوونەوە.

لە ساتی گەیشتنیدا ئەو وەزیرە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا  لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، یاسای بودجەی عێراق ئەو بڕە نەوتەی دیاریکردووە کە پێویستە لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت، کە نزیکەی 400 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.

وتیشی،”ئامانج لە سەردانەکە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو. وەکو دەزانن “.

هەر لەو کۆنفڕانسەدا کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بەوەکالەت رایگەیاند، “کێشەی سەرەکی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیە کە لە بودجەدا 8 هەزار و 690 دینارە بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوە لەگەڵ سرووشتی گرێبەستی ئێمە ناگونجێت، ئەو شاندە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە هاتوون”.

لە رۆژی 25ی مارسی 2022، حکومەتی عێراق سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای پاریس لەسەر حکومەتی هەرێم بردەوە، بەو هۆیەوە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم هاتنی دوو شەپۆلی بارانبارین رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام دەبێتە پارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share