سەرجەم ستوونە زیانلێکەوتووەکانی شاخی تاسڵوجە گۆڕدران

ئەو ستوونانەی لە تاسڵوجە بەهۆی كەشوهەواوە زیانیان بەركەوت، لەلایەن تیمەكانی كارەباوە گۆڕدران و مەترسیی سەر هێڵەكانی كارەبا لابران.

دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی کەشوهەواوە بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسیهێنا و ژمارەیەکی زۆر ستوونی کارەبا زیانی بەرکەوت و مەترسی بۆ تۆڕەکان دروستکرد، ئەمڕۆ تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا سەرجەم ستوونەکانیان گۆڕی.

تەکنیککار هیوا هەیەر، لێپرسراوی هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای راپەڕین رایگەیاند، ئەو تۆڕانە رێڕەوی فیدەری کارەبای 283ی وێستگەی نیشتمانییان لەسەرە، دوای گواستنەوەی ستوونەکان ئەو مەترسییانە نەمان.

بابەتی پێشتر

ئەلینا رۆمانۆسكی: ئەمریكا پابەندە بە هاوكاریی عێراق لە "ئەركە قورسەكاندا"

بابەتی دواتر

قەیرانی دۆلار لە عێراق چارەسەربوو ئەمریکا بەڵێنی بەردەوامی ناردنی دۆلار دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share