فازڵ حاجی: ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ماتۆڕسواری بووەتە سەرچاوەی مەترسی بۆ شوفێران و شەقامەکانی ناشرین و مەترسیدار کردووە.

لەبارەی بوونی ماتۆڕسواری بە دیارە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی، فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “کلتوورێکی نامۆ و مەترسیدارە، کە لە وڵاتانی دەوروبەرەوە بۆمان هاتووە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە، بەڵام بووەتە سەرچاوەی مەترسی بۆ شوفێران و خەڵکی ئێمە و شەقامەکانی ناشرین و مەترسیدار کردووە”.

لەگەڵ ئەو وتانەیدا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، وێنەی ماتۆڕسكیلێكی بڵاوكردووەتەوە كە پێنج سەرنشینی لەسەرە و نووسیویەتی، “لەسەر ماتۆڕسکیلێک پێنج ئەندامی خێزانێک لە شەقام، بەبێ هیچ پێداویستییەکی سەلامەتی دەڕۆن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە، “هیچ یاسا و رێنماییەک جێبەجێناکات، تەنانەت بەو هەموو سەرنشینەوە لە ترافیک لایت ناوەستێت”.

بابەتی پێشتر

خستنەڕووی دۆلار 200 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

لە ناوەڕاست و باشوور بارانبارین دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share