مژدەیەك بە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەدرێت

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی لە زانكۆكان دەڕەخسێنین”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتیی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شێواز و پلانەكانی وەرگرتن و گواستنەوەو دابەزینی خوێندكاران/ قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێكران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سەرەتادا وەزیری خوێندنی باڵا هیوای سەركەوتنی بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی خواست كە لە ئێستادا لە نێو پڕۆسەی تاقیكردنەوەدان، دواتر باسێكی لەبارەی سیاسەت و كارنامەی وەزارەت و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا بەشێوەیەكی گشتی پێشكەشكرد و دووپاتیكردەوە ئامانج لەم كۆبوونەوەیە دانانی میكانیزم و پلانی وەرگرتنە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بە شێوەیەك هاوتەریب بێت بۆ سوودی دەرچووان و پێداویستییەكانی بازاڕی كار، بۆ ئەمەش وتی، “بۆ یەكەمجار لە مێژووی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژەی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان تەرخانبكەین و هەلی گونجاوی خوێندن لە زانكۆ حكومییەكان بۆ دەرچووان بڕەخسێنین و لانیكەم ڕەنگدانەوەی دادپەروەری و شەفافییەت و یەكسانی بێت لە نێوان كوڕان و كچانی هەرێمەكەمان.

دووپاتیشیكردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رەچاوكردنی كواڵێتیی خوێندن و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانێكی تۆكمە، كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران و قوتابیانی لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكات، بۆ ئەمەش بە زانكۆكانی راگەیاند، بە هەمان رۆحییەتی ساڵانی پێشوو و بەڕەچاوكردنی كواڵێتیی خوێندن، زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەرەخسێنین، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوكار و پاڵپشتیی زانكۆكان دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شۆفێری بارهەڵگرێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هۆشداری لە ڤایرۆسە نوستووەکانی زەوی دەدرێت.. دەبنە هۆی نەخۆشیی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share