جێنین پلاسخارت: هه‌نگاوی گرنگ و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڵێنپێدراو لە عێراق ده‌بینرێن

لە پەیامێکدا کەبەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاویکردەوە، جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هه‌نگاوی گرنگ و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڵێنپێدراو ده‌بینرێن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی پلاسخارتدا هاتووە، “به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ساڵی رابردقو، ئاماژه‌م به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سایه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی و بقونی ده‌رفه‌تی گه‌ش له‌ ئاسۆدا، عێراق هه‌لێكی زۆر باشی هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچونی خێرا له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام”.
باسیلەوەشکردووە، “هه‌رچه‌نده‌ وڵاته‌كه‌ له‌ پێگه‌یه‌كی باشدایه‌ بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌ زۆره‌كانی به‌رده‌وامی، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی كارێكی وا ئاسان نییه‌”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاشکرایکردووە، “من ته‌نها وته‌كانی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێشی سكرتێری گشتی دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی سه‌ردانه‌كەیدا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا پێشكه‌شی كرد “نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پابه‌نده‌ به‌ پشتیگیریكردنی عێراق له‌ بره‌ودان به‌ دامه‌زراوه‌ دیموكراتییه‌كانی و هه‌روه‌ها به‌ به‌ره‌و پێشبردنی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات

بابەتی دواتر

ئاگر لە پاڵاوگەیەكی گوێر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share