فەرمانی راگرتن بۆ پێنج بەرپرسی تەندروستی دەرچوو

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، سێ فەرمانی راگرتنیان بۆ پێنج بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی دەرکردووە.

دەستەی دەستپاکی دووپاتی کردەوە کە دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دەستپاکی بڕیاریدا هەر یەکێک لەوانەی بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی بەغدا – رەسافە و دیوانیە هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری تەکنیکی لە کۆمپانیای گشتی بۆ بە بازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان فەرمانی راگیرانیان بۆ دەرکراوە، بەهۆی ئەوەی فۆرمی ئاشکراکردنی سامانەکانیان رەتکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کە تایبەتمەندە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوای دەرکرد، لەسەر بابەتی خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ رێکخراوی داعش لە کاتی کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکە لەلایەن داعشەوە.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، فەرمانی بانگهێشتکردن لە دژی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی بابل دەرچووە، ڕوونیشیکردووەتەوە، لە بەرامبەر پاشخانی کڕینی ئامێرەکانی مۆنیتەر لە وەزارەتی تەندروستی و زیادەڕەوی کردن لە نرخەکاندا، بە ئاماژەدان بەوەی کە تێچووی کڕینی ئامێرەکان بڕی (250,000,000) دینار بووە ئەوەش نرخێکی زۆر زیاترە لە نرخە راستەقینەکەی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار: لە شاری سلێمانی زیاتر لە هەزار منداڵی ئیشکەر هەن

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی سنووری دوو گوندی چەمچەماڵ كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share