رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد رێككەوتوون بۆ هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان و بڕیارە دوای سەری ساڵی نوێ وەفدێكی هەرێم بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغداد بكاتەوە.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتووین كە بڕیاری ژمارە 13ی تایبەت بە دەروازە سنوورییەكان هەمواربكرێتەوە بە جۆرێك كە سیاسەتێكی یەگگرتوو بۆ گومرگەكان دابنرێن و لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان جێبەجێبكرێت.

راشیگەیاند، بڕیارە دوای سەری ساڵی نوێ وەفدێكی هەرێم بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغداد بكاتەوە و جگەلەوەش لیژنەیەكی هاوبەش بۆ دەروازە سنوورییەكان پێكدەهێندرێت و هەر دەروازەیەك مەرجەكانی تێدابوو بە رەسمی بناسێندرێن و مەرجەكانی تێدا نەبوو دابخرێن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

بابەتی دواتر

تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر گەنجە کوردەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share