تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر گەنجە کوردەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر گەنجێکی کوردی لە شاری کەرکوک راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 18 ی ئەم مانگە چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر گەنجێکی کورد و برینداریانکرد، ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکرا.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارانی دیکەی رووداوەکە دەستنیشانکراون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە بە مەبەستی دەستگیرکردنیان.

عەبدوڵا محەمەد گەنجێکی کوردی شاری کەرکوک بوو، لە رۆژی دەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکان،
دوای ئەوەی بە جلی کوردییەوە دەنگی دا، لە نزیک بینای پارێزگای شارەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرایە سەر و بریندارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی: پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و ئەوانەی ناوەكانیان گەڕاوەتەوە تیروپشكیان بۆ ئەنجامدراوە و…
Total
0
Share