موچەی یاریزانانی چەندە؟ مان یونایتد لەدوای فێرگسۆنەوە یەکەمجارە دەگەڕێتەوە لوتکە

یاریزانانی مانچستەر یونایتد گرانبەهاترینن لە خولی نایابی ئینگلیزی

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە بردنەوەی لە ئەستۆن ڤێلا (2-1) و کۆکردنەوەی 33 خاڵ، لەگەڵ لیڤەرپوڵ هاوتابووەوە و گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ.

گەیشتنی شەیتانە سوورەکان بە پلەی دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ لەسەردەمی ئولی گۆنار سۆڵشایەر دەستکەوتێکی گەورە و هیوابەخشە، بەوپێیەی لە دوای سەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسۆنەوە یانە زەبەلاحەکە هەرگیز پلەی یەکەم و دووەمی بەخۆیەوە نەبینیوە (لەگەڵ لیڤەرپوڵ هاوتایە بە 33 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ کەوتوونەتە پلەی دووەمەوە).

گەڕانەوەی ڕێد دێڤڵز بۆ ناو چوارچێوەی کێبڕکێکان بابەتێکی خۆڕسک نییە، بەڵکو چەندین ساڵە لەلایەن ئید ودواردی بەڕێوبەری جێبەجێکار و خێزانی گلایزەرسەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، کە خاوەنداریەتی یانەکە دەکەن.

خێزانی گلایزەرس ساڵانە ملیۆنان پاوەندیان لە کۆکردنەوەی ئەستێرەکان و تەرخانکردنی موچەی یاریزاناندا بەکارخستووە، تەنها لە پێناو بونیادنانەوەی مانچستەر یونایتدێکی بەهێزتر کە هاوشێوەی سەردەمی فێرگسۆن بێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئیدارەی یونایتد ساڵانە چەند ملیۆنی لە کۆکردنەوەی ئەستێرەکاندا بەکارخستووە؟ لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سپۆتراک ڕیزبەندی موچەی هەفتانەی یاریزانانی بەم شێوەیە کردووە:

داڤید دی خیا 375 هەزار پاوەند (هەفتانە)

پاول پۆگبا 290 هەزار

ئانتۆنی مارتیال 250 هەزار

ئیدێنسۆن کاڤانی 210 هەزار

مارکۆس ڕاشفۆرد 200 هەزار

هاری ماگوایەر 189.904 هەزار

برونۆ فێرناندێز 180 هەزار

خوان ماتا 160 هەزار

لوک شاو 150 هەزار

فرێد 120 هەزار

ڤیکتۆر لێندلوف 120 هەزار

نیمانیا ماتیچ 120 هەزار

دۆنی ڤان دی بێک 120 هەزار

ئۆدیەن ئیگالۆ 100.769 هەزار

دین هێندێرسۆن 100 هەزار

ئالێکس تێلی 93.077 هەزار

ئارۆن وان بیساکا 90 هەزار

ئیریک بایلی 80 هەزار

مارکۆس ڕۆخۆ 80 هەزار

فیڵ جۆنز 75 هەزار

جیسی لینگارد 75 هەزار

سێرجیۆ ڕۆمێرۆ 70 هەزار

براندۆن ویڵیامز 65 هەزار

ئاکسل توانزیبی 50 هەزار

دانیاڵ جەیمس 45 هەزار

ماسۆن گرینوود 35 هەزار

لی گرانت 30 هەزار

تیمۆسی فۆسۆ مێنسا 25 هەزار

سکۆت ماکتۆمینای 20 هەزار

فاکوندۆ پێلیستری 19.231 هەزار

بابەتی پێشتر

20یان لە پلەی وەزیردان.. عێراق 333 تۆمەتبار بەگەندەڵی لە دۆسیەی كارەبا دەداتە دادگا

بابەتی دواتر

ئۆپیک پڵەس بۆ بڕیاردان لەبارەی بڕی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share