کامیان باشترن؟ پیکێ بەراوردی نێوان ڤینیسیۆز و فاتی دەکات

بەرگریکاری بەتوانای یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ بەراوردی هونەریی نێوان ڤینیسیۆز جونیۆر و ئانسو فاتی دەکات، هەردوو یاریزانەکە بە باشترین وەسفدەکات.

پیکێ لە وەڵامی پرسیارێکدا بە موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە، “ڤینیسیۆز جونیۆر یاریزانێکی خێراتر و بەهێزترە، سەرکێشترە، بەڵام ئانسو فاتی بەهرەدارە و هەمیشە ئامانجێکی هەیە، دەتوانێت وەک هێرشبەری سەرەڕمیش یاریبکات”.

هەروەها دەڵێت، “دەمەوێت بڵێم ئانسو گۆڵکارێکی باشترە، بەڵام ڤینی زۆر لەو بەهێزترە، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوە تاکە کەسییەکاندا یەکێکە لە مەزنترینەکانی جیهان”.

لەم وەرزەدا 2021-2022 هەریەک لە فاتی و ڤینی باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە، ئانسو لە پێکانێکی قورس و نەشتەرگەری گەڕاوەتەوە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە، ڤینیسیۆز تۆمارکەری حەوت گۆڵ بووە و پێنج گۆڵی ڕەخساندووە و لە کۆی 11 یارییدا بەشداریکردووە.

بابەتی پێشتر

ئێران تا سەرەتای زستان چاوەڕوانی بارانبارین ناکات

بابەتی دواتر

پەیامی یەكێتی بۆ پارتی: پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتییە و مەبنەوە ڕێگر لە بەدەستهێنانەوەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share