ئیتۆ دەیەوێت گەوهەرەکەی دۆرتمۆند لە چنگی ئەڵمانیا دەربکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن بەسەرۆکایەتی ساموێل ئیتۆ، هەوڵەکانیان بۆ قاییلکردنی یەکێک لە باشترین بەهرەکانی خولی ئەڵمانیا دەستپێکردووە، تاوەکو لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ هەڵبژاردەی کامیرۆن یاریبکات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەزاری “جۆرناڵ دو کامیرۆن”ــەوە ئاشکرایکردووە، لەئێستادا ساموێل ئیتۆی سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ قایلکردنی یوسوفا مۆوکوکو، ئەستێرەی لاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند تاوەکو هەڵبژاردەی کامیرۆن هەڵبژێرێت و لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەشداریبکات.

مۆوکوکو تەمەنی 17 ساڵە و بە گەنجترین گۆڵکار لە خولی ئەڵمانیا ئەژماردەکرێت، لەدایکبووی کامیرۆنە و لە 10 ساڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژی، خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و کامیرۆنی-یە، لەماوەی ڕابردوودا بۆ پێکهاتەکانی لاوانی ئەڵمانیا یاریکردووە.

سەرچاوەکە بە گومانەوە لەهەوڵەکانی ئیتۆ دەڕوانێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لەپشووەکانی سەری ساڵ وێنەکانی لاوە بەهرەدارەکە بڵاوبووەوە لە کامیرۆن لەگەڵ خێزانەکەی کاتەکانی بەسەردەبات.

بابەتی پێشتر

چێڵسی جێگرەوەی ڕۆدیگێری دەستنیشانکردووە و بەرشلۆنە زەرەرمەندە

بابەتی دواتر

لە 2021دا گەورەکان نرخیان کەمیکردووە و لاوان نرخیان فڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین…
Total
0
Share