کەشناسیی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بارینی باران و بەفر لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ بارینى بارانى مامناوەند لەناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک و بارینى نمەباران لەسەنتەرى شارەکان.

باس لەوەش دەکات، “هەروەها لە سنورى دوکان و تەق تەق و ئاکرێ و دهۆک ئەگەرى بارانى مامناوەند هەیە ، بەڵام بۆ بەشێک لەناوچەکانى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

هەولێر 0.2 ملم

پیرمام 0.7 ملم

سلێمانى 7.4 ملم

چەمەماڵ 2.4 ملم

دهۆک 0.5 ملم

زاخۆ 9.6 ملم

ئاکرێ 7.0 ملم

ئامێدى 11.4 ملم

بامەرنێ 9.4 ملم

بارزان 10.6 ملم

دەربەندیخان 2.4 ملم

دوکان 9.6 ملم

حاجى ئۆمەران 7.0 ملم

هەڵەبجە 2.6 ملم

هەڵشۆ 15.4 ملم

کەلار 0.2 ملم

خەبات 0.4 ملم

مانگیش 5.6 ملم

مەیدان 1.2 ملم

سۆران 7.0 ملم

پێنجوێن 10.0 ملم

ماوەت 8.2 ملم

قەڵادزێ 7.4 ملم

باتوفە 16.8 ملم

مێرگەسور 35.0 ملم

دووز 1.2 ملم

خانەقین 1.2 ملم

 

بابەتی پێشتر

رزگار حاجی حەمە: دەنگەکەنی یەکێتی لە کەرکوک بە رێژەی 100% زیادیان کردووە

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی پارتی: ئەگەر کورد یەک لیستی هەبوایە، رەنگە 9 کورسیمان ببردایەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share