هێزەکانی پشتیوانیی 2 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم هێزەکانی پشتیوانیی 2 لە هێزەکانی 70 گوسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/ 2 گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

لەوبارەیەوە هۆشمەند ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە ڕایگەیاند، “بەفەرمانی ژمارە 228ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە بەرواری 25 کانوونی دووەمی 2022، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی 70وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

پێشتریش لەچێوەی چاکسازییەکاندا هێزەکانی پشتیوانیی 1 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەستەی ژینگە بۆ هاوڵاتییان: بارهەڵگری دوو تۆنیتان بینی دوکەڵی ڕەشی دەرکرد ڤیدیۆکانیان بنێرن سزادەدرێن

وتەبێژی دەستەی ژینگە بۆ هاوڵاتییان ئاشکرایدەکات، ئەگەر لە شەقامەکان بارهەڵگری دوو تۆنیتان بینی دوکەڵی ڕەشی دەرکرد ڤیدیۆکانیان بنێرن،…
Total
0
Share