هەڵبژاردن هەمواری یاسای بودجە دوادەخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمواری یاسای بودجە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی لایەنەكان بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن و گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنە خۆجییەكان هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بڕیاربوو دوای هەڵبژاردنەكان هەنگاوەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی لایەنەكان بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن كە بۆ چەند لایەنێك دەرئەنجامەكە چاوەرواننەكراوبوو و دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانیش دانوستانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی خۆجییەكان دەستپێدەكات و لایەنە عێراقییەكان سەرقاڵی ئەودەبن ئەوەش وادەكات هەمواری یاسای بودجە بكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، “یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی چارەسەردەبێت”.

بابەتی پێشتر

كەشناسی: بەفردەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

بەشێك لە مووچەخۆران دەتوانن 200 مووچە بەیەكەوە بە قەرز وەربگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share