وەزارەتی رۆشنبیری: رێگری لە هیچ دەزگایەک رێگری لێنەکراوە بەشداریی پێشەنگای کتێب بکات

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو دەزگا و خانانەی بڵاوكردنەوە و كتێبفرۆشی، كە ئێستا لە پێشانگەی کتێب‌ بەشدارن و خاوەن ستاندن لە پێشانگاكە، لە هەرێمی كوردستان مۆڵەت پێدراون و خاوەنی نووسینگەی دەزگای رۆشنبیری، یان خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە، یاخود دوكانی كتێبفرۆشین.

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە رێگای بەشی یاسای وەزارەت بۆ ماوەی 45 رۆژ لە رۆژنامەكانی “كوردستانی نوێ” و ڕۆژنامەی “هەولێر” ئاگاداری بڵاوكردەوە، بە لە بەرچاوگرتنی سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ سەرجەم دەزگا رۆشنبیرییەکان و خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، داواكراوه هەر لایەنێك دەتوانێت هاوكاری وەزارەت بكات بۆ كردنەوەی پێشانگای كتێب لە سلێمانی با بێت و فۆرمی تەندەر وەربگرێت، هیچ دەزگایەك نەهاتووە، تەنیا ئەم دەزگایە نەبێت “ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئه‌تڵه‌س”، كە ئێستا پێشانگاكەی كردووه‌تەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ دەزگا و خانە و كتێبفرۆشێك ئیسلامی، یان عه‌لمانی ئەوەی خۆی خواستی هەبووبێت بەشداربێت لە پێشانگه‌كەدا ڕێی لێ نەگیراوە لە بەشداربوون، ئەوانەی گلەیی دەکەن، با پێشانگه‌ پڕبكەن لە کتێبی فكر، فەلسەفە، زانست و بەرهەمەكانیان، بزانن هیچ ڕێگرییەك هەیە؟، ئەگەر قسە و گلەیی لەسەر زۆری كتێبی ئایینیە، کتێبی ئاینی یاساغ نییە.

 

بابەتی پێشتر

ئەو پۆلیسەی جۆرج فلۆیدی کوشت لە زیندان بریندارکرا

بابەتی دواتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى قادش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانیكردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە…
Total
0
Share