لەتیف نێروەیی: پلانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن سەركەوتوو بوو

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی تاكە حزبی كوردییە لەم هەڵبژاردنە لە سەرجەم ناوچە كوردستانییەكاندا كورسی بەدەستهێناوە.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، “یەكێتی تاكە حزبی كوردییە لەم هەڵبژاردنە لە سەرجەم ناوچە كوردستانییەكان كورسی بەدەستهێناوە”.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی وتیشی، “پۆستی پارێزگاری كەركوك لە یەكێتی دەبێت و رۆڵی سەرەكیمان دەبێت لە پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك و ئەو پلانەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن داینابوو سەركەوتووبوو”.

وتیشی، “دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان دەست بە دانوستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە

بابەتی دواتر

دەلیل جەمال: ئێستا یەکێتی بڕیار و کۆدەنگی و سیاسەتی روونی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share