هه‌‌سەدە‌ 20 منداڵی چه‌كدارانی داعشی ڕاده‌ستی ڕوسیا كرده‌وه‌

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) 20 منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی ڕوسیاکردەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هەسەدە 20 منداڵی چەكدارانی داعش کە باوك و دایکیان ڕوسی بوون و لە شەڕدا کوژراون، ڕادەستی شاندێكی ئەو وڵاتە كردەوە كە لە ئێستادا لە ڕۆژئاوای كوردستانن.

ڕوونیشیكردەوە، منداڵەكان تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 16 ساڵیدایە و تەندروستیان باشە و لە کەمپی “ڕۆژ” بوون لە ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی ئاماری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مڕۆڤ، له‌ مانگی نیسانی ئەمساڵ 34 منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی ڕوسیا کرانەوە، بەوەش ژمارەی ئەو هاوڵاتییە ڕوسیانەی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ ڕوسیا، گەیشتووەتە 205 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێم: لە بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی وانەکرێت کاری هاوبەشی بەغداد سەختتر بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردەوە و داوا دەکات بانگەشەی هەڵبژاردن دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت…
Total
0
Share