دەلیل جەمال: ئێستا یەکێتی بڕیار و کۆدەنگی و سیاسەتی روونی هەیە

دەلیل جەمال ئاماژە بەوە دەکات، “ئێستا کە یەکێتی سەرکردە و رابەرێکی هەیە، بڕیار و کۆدەنگی و سیاسەتی روونی هەیە و تەواوی وتاری پۆپۆلستی پوچەڵکردەوە و توانیشی لەناو گێژنگی پەرتەوازەیی ماڵی کورد، سیاسەتی خۆی بکات و کورد بباتەوە سەر هەرەمی هاوکێشەی سەرکەوتنەکان”.

لە وتارێکیدا دەلیل جەمال، نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند، “دوای ژیانئاوایی مام جەلال یەکێتی پێویستی بەسەرێکی بەهێز و گەورە هەبووە تا جەستەگەورەکەی راگرێت، سەرێک کە توانای باڵانس و کارلێکی رۆحی هەبێت لەگەڵ جەستە و تەواوی خانەوشانەکانیدا، ئێستا کە یەکێتی سەرکردە و رابەرێکی هەیە، بڕیار و کۆدەنگی و سیاسەتی روونی هەیە”.

دەشڵێت، “خاڵێکی دیکەی یەکێتی کە روونە، ئەویش نەخەوتنە لەسەر مێژوو و رابردووی خۆی، بەڵکو هەوڵدەدات بەئاڕاستەی نوێ و سیاسەتی دیفاکتۆی ئەمڕۆ هەنگاو بنێت، ئەمەش وایکردووە لەنێوان گووتاری نەتەوەیی و گووتاری مۆدێرن و سەردەمی باڵانس راگرێت، بەجۆرێک کە خاوەندارییەتی گووتاری نەتەوەیش بۆخۆی مسۆگەرکردووە، لە هەڵبژاردنی 18ی مانگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕوونی دەرکەوت”.

ئەو نووسەرە جەختلەوەش دەکاتەوە، “یەکێتی تەواوی وتاری پۆپۆلستی پوچەڵکردەوە و توانیشی لەناو گێژنگی پەرتەوازەیی ماڵی کورد، سیاسەتی خۆی بکات و گرەویش بباتەوە و بەجۆرێکی تر کورد بباتەوە سەر هەرەمی هاوکێشەی سەرکەوتنەکان، لەکەرکوک و ناوچەکانی تر، یەکێتی پەیامی ئەوەیدا کە شەڕی کوردبوون و خاک میراتی خۆیەتی و دەبێت ژیرانە و حەکیمانە ئەنجامبدرێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “یەکێتی کە توانی لە بەرژەوەندی چاکەی گشتی هەنگاوبنێت، رای گشتیش وەڵامی دایەوە، ئەمڕۆ بەرهەمی ئەو هەنگاو و سیاسەتەیە کە لەماوەیەکی کەمدا سەرۆک و یەکێتی هەڵیانگرتوون، پێشموایه کاتی ئەوەیە هەموان بەدەوری گوتار و سیاسەتی یەکێتیدا کۆببنەوە، بەتایبەتی ئەو هێز وگروپانەی عەوداڵی هاوسەنگی هێز و یەکڕیزی کوردن، هاوکات دوای ئەو هەموو ململانێ و ترازانە یەکێتی دەتوانێت کۆکەرەوەی هەموانبێت”.

لە کۆتایشدا دەڵێت، “کات و رۆژەکانی ئەم دوواییەی یەکێتی و هەنگاو و بڕیار و سیاسەتەکەی، ئەوەی پێوتین یەکێتی هەمیشە هێزی کاریگەربووە، ئێستا کە سەرۆکی بڕیار و سیاسەت و ژیری هەیە یەکێتیش هێزی هاوکێشە گەورەکان و براوەی چۆنایەتییە لەناوچەکە”.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: پلانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن سەركەوتوو بوو

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: تا ئێستا هیچ سكاڵایەكی سوور سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان تۆمارنەكراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ خانەنشینان

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی خانەنشینانی سەربازی بەردەوامە و بەپێی ئەو پارەیەی…
Total
0
Share