سۆران عومەر: ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغداد ی ناردووە تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە

سۆران عومەر رایدەگەیەنێت، “ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغداد ی ناردووە تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوویەتی بۆ بەغداد تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە.

سۆران عومەر، دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێم لە لیستەکەدا پەیوەست بە مووچەی سەربازی تەنها کۆی مووچەکەیانی ناردووە.

لە چەند رۆژی رابروودا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی پەیوەست کرد بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغداد.

رۆژی 6ی شوباتی 2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانەی بەغداد کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share