لەکاتی گرتنی فشاری خوێندا لەم هەڵانە دووربکەوەرەوە

زۆرینەمان ئامێری تۆمارکردنی ئاستی فشاری خوێن لە ماڵەکانماندا هەیە، بەڵام بەشێكمان لەکاتی بەکارهێناندا چەند هەڵەیەکی دووبارە دەکەین کە پێویستە لێیان دووربکەوینەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی پێویستە لە چوار هەڵەی باو دووربکەوینەوە کە لەکاتی تۆمارکردنی فشاری خوێندا ئەنجامیان دەدەین ئەوانەش:

-دۆخی دەروونی و جەستەیی:
پێویستە لە کاتی گرتنی فشاری خوێن نەخۆش لە هیلاکی جەستەیی و سترێس دووربکەوێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ ماوەی پێنج خولەک نەخۆشەکە دابنرێت و هێوربکرێتەوە، یان بە شتێکی بەسوودەوە سەرقاڵبکرێت تا دڵەڕاوکێی کەم ببێتەوە.
-نابێت پێش گرتنی فشاری خوێن چا و قاوە بخورێتەوە چونکە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکەی دەبێت.
-نابێت راستەوخۆ دوای نانخواردن فشاری خوێن بگریت بەڵکو پێویستە ماوەیەکی بەسەردا تێپەڕێت پاشان ئەنجامی بدەیت.
-باشترین شێواز بۆ گرتنی فشاری خوێن دانیشتنە لەسەر کورسی، بەڵام نابێت نەخۆش قاچ بخاتە سەر قاچی چونکە بەهەمان شێوە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنیان هەڵەیە
هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە و دەشڵێت، داخستنی خوێندنگاكان…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
Total
0
Share