بەم رێگایە کاریگەری سووتانەوەی ناودەم بەهۆی خواردنی توونەوە کەمبکەرەوە

زۆرجار دەتەوێت خواردنی بیبەرێکی توون تاقیبکەیتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزی رێژەی توونیەکەی تووشی سووتانەوەی ناو دەم و قورگ دەبیتەوە و بێزارت دەکات.

لەکاتی سووتانەوەی ناودەم بەهۆی خواردنی توونەوە، خواردنەوەی یەک کوپ شیری پڕ چەوری مانگا رێگایەکی دروستە.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، پرۆتین بە گشتیی رۆڵێکی گرنگ لە کەمکردنەوەی هەستی سووتانەوەی ناو دەم دەبینێت.

هەرچەندە خواردنی شیری رووەکی گونجاوە، بەڵام کاریگەری خواردنەوەی شیری پڕ چەوری مانگا کاریگەرییەکەی زیاترە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی بەرزی پرۆتینی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share