لە مانگی ڕەمەزاندا.. ئەم خۆراکانە جەستەت لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە

پسپۆڕانی تەندروستی، بە گرنگی دەزانن جاروبار ئەو سیستمە خۆراکییانە پەیڕەوبکرێن کە دەکرێت جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان پاکبکەنەوە.

بەپێی پێگەی “بلەد سکای”، ئەم خۆراکانەی لای خوارەوە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە، تۆش دەتوانیت لە مانگی ڕەمەزاندا بیانکەیتە ناو لیستی خواردنەکانتەوە.

سپیناخ

جگە لە چارەسەرکردنی ئەنیمیا و بەهێزکردنی بەرگریی لەش و ئێسکەکان و یارمەتیدانی هەرسکردن، سپیناخ دەتوانێت جەستەش لە ژەهرەکان پاکبکاتەوە. دەتوانیت بە کوڵاوی یان لە زەڵاتەدا بیخۆیت، یاخود وەک شەربەت بیخۆیتەوە.

پرتەقاڵ

لە بەربانگدا هەوڵ بدە پرتەقاڵێک بخۆیت، یان پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ بخۆیتەوە، چونکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جەستەت دەبێت. پرتەقاڵ ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامینC تێدایە و جەستە لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، هەروەها میکرۆب و ژەهرەکانیش لەناودەبات.

سیر

سیر توانایەکی گەورەی هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان، چونکە ماددەی “ئەلیسین”ی تێدایە و جەستە و بە تایبەتیش کۆئەندامی هەرس پاکدەکاتەوە، بۆیە با خواردنەکانی بەربانگت سیری تێدابێت.

برۆکلی

یەکێک لە سوودە گرنگەکانی برۆکلی، پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهرەکان، بەو پێیەی ڕێژەیەکی بەرزی دژەئۆکسانەکانی تێدایە. بۆیە کارێکی باش دەکەیت ئەگەر لە بەربانگدا برۆکلی بخۆیت، بە تایبەتییش لە شێوەی شۆربادا.

چای سەوز

پاش بەربانگ، بەسوودترین خواردنەوە چای سەوزە. چونکە ڕێژەیەکی بەرزی ئەو دژەئۆکسانانەی تێدایە کە یارمەتیی پرۆسەی هەرسکردن دەدەن و هاوسەنگیی بە کێشی جەستە دەدەن.

گوڵەبەڕۆژە

گۆڵەبەڕۆژە فۆڵیک و ڕیشاڵەکانی تێدایە کە دوو پێکهاتەی زۆر بەسوودن بۆ جەستە، چونکە تەندروستی بەهێزدەکەن و پاشماوە زیانبەخشەکان و ژەهرەکان لەناودەبەن.

ئەڤۆکادۆ

ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە چەوریی ئۆمیگا-3 کە یارمەتیی پاککردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهرەکان و پێکهاتە زیانبەخشەکان، بۆیە گرنگە لە مانگی ڕەمەزاندا لە خواردنەکانتدا هەبێت، جا لە بەربانگدا بێت یان پارشێو.

زەردەچەوە

زەردەچەوە ناسراوە بەوەی دژەمیکرۆبە، بۆیە یەکێکە لە باشترین ئەو پێکهاتانەی کە جەستە پاکدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا لەهەموو لایەکەوە گەمارۆی ڕوسیا دەدات

بابەتی دواتر

ڕووداوی تەقەكردن لە ئەمریكا 15 قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share