قیستی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەکرێت بە دینار

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، لەدوای سەری ساڵەوە دانەوەی قیستەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەلایەن هاوڵاتییانەوە دەکرێت بە دیناری عێراقی.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێشنیاری ئەوەمانکردووە کە کارئاسانی بۆ خەڵك بکرێت لە دانەوەی ئەو قەرزانەی لەسەریانە بەوەی ئاسانکاریی بکرێت بە نرخێکی نزیک لە دۆلار بە دیناری عێراقی، بەڵام خۆتان دەزانن نرخی دۆلار لە بازاڕ و لە بانکی ناوەندی جیاوازیان بە رێژەی %20 هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازی نرخی دۆلار، کاریگەری لەسەر وەبەرهێنەرانیش دروستکردووە، بۆیە تا ئێستا ناچارماننەکردوون پێدانەوەی قەرزەکان بکەنە دینار.

ئاشکراشیکرد، لەدوای سەری ساڵەوە لەگەڵ عێراق ئەو کێشانە چارەسەدەکرێن و دەبێتە دینار.

بابەتی پێشتر

تەقینەوە لە بینایەکی پێنج نهۆمی تورکیا روویدا

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
زیاتر ببینە

هێرشكرایەسەر كێڵگەی كۆرمۆر

لەڕێی چەند مووشەكێكەوە، هێرشێك بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر ئەنجامدرا. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو كۆمپانیای دانەغاز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share