دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان هاتووچۆکردنی تانکەری سووتەمەنییان بەڕێگەی دەربەندیخان و ڕێگای سەرشاخ قەدەغەکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تانکەرانە سووتەمەنی و نەوتیان لێڕژاوەتە سەر شەقامەکە و ئاستەنگی هاتوچۆیان دروستکردووە، بۆیە لە سبەینێوە هاتوچۆی ئەو تانکەرانە قەدەغەیە.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، پێویستە تانکەر لە سبەینێوە بەڕێگای سەنگاو – چەمچەماڵدا بڕۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانی و داواكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share