ماكرۆن پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەكات

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكی فەرەنسا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێوارەی دوێنێ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سودانی، ماكرۆن پیرۆزبایی لێكردووە بەبۆنەی سەركەوتنی حكومەتی عێراق لە رێكخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پاش دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكان كە لە ساڵی 2013دا ئەنجامدرا.

لە بەرامبەردا سودانی رایگەیاند، “حكومەت بەڵێنەكەی بردەسەر كە لە بەرنامەی وەزارییەكەیدا هەبوو تایبەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان، بەهۆی ئەوەی دەستكەوتێكی نیشتمانی و دەستوورییە، ئەنجومەنی پارێزگاكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ چەسپاندنی دیموكراسیەتی پەیڕەوكراو لە عێراق”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ماكرۆن خواستی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێكی بنەڕەتیی عێراق و، پەرە بە پەیوەندی و هاوكارییەكان لە بوارەكانی ئاسایش، وزە و بەشداریكردن لە پرۆژەی رێگای پەرەپێدان بدەن.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share