تەندروستیی عێراق دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی راگەیاند

وەزیری تەندروستیی عێراق دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی راگەیاند و دەڵێت، ”ئامانجمان کوالیتی و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتییان”.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوە کرد، ”چەند نەخۆشخانەیەکی نوێمان هەیە کە بەشێکیان لە کۆتایی ئەمساڵدا و هەندێکیشیان لە ساڵی داهاتوودا دەخرێنە بواری خزمەتەوە، بەوەش توانای کلینیکی نەخۆشخانەکانمان زیاددەکات و ئەنجامەکە لە کوالیتی و زیادبوونی خزمەتگوزارییەکان رەنگ دەداتەوە کە پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکرێت”.

جەختلەوەش دەکاتەوە کە وەزارەتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پڕۆژانە و پلانی داهاتووشی هەیە و دەڵێت، ”ئێستا لە پرۆسەی ناردنی بانگهێشتی راستەوخۆداین بۆ کۆمپانیاکان بەمەبەستی دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە 16 پارێزگادا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوتی سەدر دوا بڕیار لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات

تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە رەوتی سەدر بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت یاخود و سەركردەیەكی رەوتەكەش رایدەگەیەنێت رەنگە لە دوایین…
Total
0
Share