نوری مالیكی و قەیس خەزعەلی كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێكرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق تێیدا هاتووە، ئەمڕۆشەممە لە نووسینگەكەی لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵًەتی یاسا كۆبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێكران و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.

ئاماژە بەوە كراوە، هەردوولا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێدراوەكان و دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەكان كردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچەی بۆ فەرمانبەرانی خۆی راگەیاند و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی…
Total
0
Share