كۆمسیۆن رێوشوێنەكانی پێشكەشكردنی تانە و سكاڵا ئاشكرادەكات

دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، كۆمسیۆن رێوشوێنەكان دەربارەی تانە و سكاڵا ئاشكرادەكات.

نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان كۆمسیۆن تانەكان وەردەگرێت، بۆ هەڵسەنگاندنی لەڕووی فۆڕم و ناوەرۆكەوە، دواتریش تاوتوێكردنی ناوەرۆكەكەی.

وتیشی، “سكاڵاكانیش پەیوەندیدار دەبێت بە رۆژی دەنگدان و ئەو پێشێلكارییانەی روویانداوە، لەسەر ئەو بنەمایەش كۆمسیۆن لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان دەكات، پشتبەست بە بەڵگە هاوپێچەكانی”.

ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە و، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی ئایندەدا، ئەنجامی كۆتایی و ژمارەی كورسیی لیست و هاوپەیمانێتییەكان بڵاوبكاتەوە.

رۆژی دووشەممە 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و چواردە پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: كەركوكییەكان بە دەنگەكانیان سەلماندیان كەركوك كوردستانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share